بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دایکانی ئاشتی لقی ئێزمیر، بە ڕێکخستنی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی داوای ئازادی مەقبولە ئوزر زیندانی سیاسی بەساڵاچوویەک دەکەن کە تەمەنی 82 ساڵە و بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی خراوەتە زیندان.
بەهیە یالچین ، یەکێک لە دایکانی ئاشتی لە ئەو کۆنفڕانسە ڕۆژنامەڤانییەدا وتی: لە تورکیا هیچ دادپەروەرییەک بۆ کوردەکان بوونی نییە. نەک هەر لە تورکیا بەڵکوو لە هەموو جیهان کوردەکان هیچ مافێکیان نییە. هەموو جیهانیش هەمبەر نادادپەروەری کوردەکان چاویان نووقاندووە.
Your Comment